به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و بڕیاری سەرەتایی ئیدارەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا گفتوگۆکراوە.
لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکە دەربڕیوە و رایگەیاندوە، هەرچەندە بڕیارەکە سیادییە و پەیوەندیدارە بە ئیدارەی ئەمریکاوە، بەڵام لە بەرژەوەندی گەلی عێراق نییە.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە هاوتا ئەمریکییەکەی وتوە، چەندین رێوشوێنی ئەمنی و ڕێکخراوەیی و سیاسی و دیپلۆماسیی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانە گیراونەتە بەر کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامێکی دیار و باشیان دەبێـت.